بەهۆی هەورە بروسکەوە کارەبای مێرگەسۆر زیانی بەرکەوت



بەهۆی هەورە بروسکەوە بەشێکی کارەبای نشتیمانی لە قەزای مێرگەسۆر لە کار کەوت.

قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە بەشێکی کارەبای نشتیمانی لە قەزای مێرگەسۆر لە کار کەوت، و کارەبای نیشتیمانیا چەند ناوچەیەک بڕاوە،

ئاماژەی بەوەشداوە، هێلی ٣٣ ڕێزان-مێرگەسۆر-دۆرێ بە هۆی بەرکەوتنی تاوەرەکان بە بروسکە لە کارکەوت، و  بەخێرای تیمی ئەندازیارەکانی چاککردنەوەی تاوەرەکان لە هەولێر بەڕێکەوتن بۆ دۆزینەوەو چارەسەرکردنی کێشەکە،

هاوکات قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری نا روونی پچرانی کاتی کارەبای نشتیمانی لە بەشێکی قەزای مێرگەسۆر.

پێشمەرگەیەك بە هەورەبروسكە گیانی لەدەستدا
پێشت پێشمەرگەیەك بە هەورەبروسكە گیانی لەدەستدا
ڕۆژی جیهانی ڕەبۆ،،، ئامۆژگاری بۆ زیاتر لە 260 ملیۆن تووشبوو
دواتر ڕۆژی جیهانی ڕەبۆ،،، ئامۆژگاری بۆ زیاتر لە 260 ملیۆن تووشبوو
ەیوەندیدار