سودانی بۆ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی: لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ مووچەدەنێرین



فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سودانی جەختیکردەوە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ هەرێم دەنێرین بۆ مووچەی فەرمانبەران.

لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ ٣١/ ٧ وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن سەردانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد.

لەدیدارێکی دۆستانەدا، فراکسۆنی یەکێتی کۆمەڵێ داخوازی هەنووکەیی خەڵکی کوردستانی خستە بەردەم سەرۆکوەزیران، کە گرنگترینیان بریتی بوون لەمانە:

1. ناردنی پشکی هەرێم یاخود سلفەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، کەنزیکەی دوو مانگە دابەش نەکراوەو بار گرانیەکی زۆری دروستکردوە، لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ هەرێم دەنێرین بۆ مووچە.

2. تەرخانکردنی بودجەیەک وەکو دیاری سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

3. داننان بە زانکۆکانی گەرمیان و جەرموو و راپەرین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە.

4. تەرخانکردنی بودجەیەکی دوو ملیار دیناری بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان کە ئێستا لە پزیشکی دادی بەغدان.

5. ئەنجامدانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، کە کێشەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ چارەسەر دەکات وەک دیاریەک بۆ پایتەختی ئەنفالکراوانی کوردستان.

6. دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە لە سلێمانی.

7. چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ لابردنی ئابلۆقەی ئاسمانی لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی.
8. چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری کشتوکاڵی جووتیارانی کوردی کەرکوک و دەوروبەری، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆک وەزیران رایگەیاند لەگەڵ وەزیری دادی عێراق قسەیان کردوەو بڕیاریدا لیژنەیەکی لەوەزارەتە پەیوەندارەکان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و پەرلەمانتارانی پارێزگالە پێکبهێنرێت.

9. راگرتنی هاوسەنگی لە پۆستە ئیداریەکان و دامەزراندن لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکانی تر.

10. دروستکردنی بەنداو بۆ گڵدانەوەی ئاو بۆ رووبەروبونەوەی کێشەی کەم ئاوی.
بەڕێز سەرۆک وەزیران سوپاسی هەڵوێست و سیاسەتی هاوسەنگ و بەرپرسیارانەی یەکێتی کرد مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە سیاسیەکانی عێراق و پاڵپشتی کردنی حکومەتی عێراق.

بایکۆتی دەوام کەرتی تەندروستیش دەگرێتەوە
پێشت بایکۆتی دەوام کەرتی تەندروستیش دەگرێتەوە
دواتر وەزارەتی تەندروستی: نه‌شته‌رگه‌ری درێژكردنی باڵا به‌مه‌به‌ستی جوانكاری قه‌ده‌غه‌یە
ەیوەندیدار