بە ڤیدیۆ؛ پێشمەرگە لە گوندی قەسرۆك ورچێكی كێوی ڕزگار دەكات



ئەمڕۆ یەک شەممە، د.سلێمان تامر، بەرپرسی ڕێکخراوی کوردستان بۆ مافی ئاژەڵان لە پارێزگای دهۆک، ڕزگارکردنی ورچێکی کێوی لە ناوچەکە ڕاگەیاند.

د.سلێمان تامر، بەرپرسی ڕێکخراوی کوردستان بۆ مافی ئاژەڵان ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە زانیارییان لەسەر بوونی ورچێك پێدرا، كە بارودۆخی لە مەترسیدابووە، دوای ئەوەی کەوتۆتە ناو تەڵەی ڕاوکردنەوە، ئەمەش وای لێکردوون دەستبەجێ بچنە شوێنەکە بۆ چارەسەركردنی.

دکتۆر سلێمان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە دەرکەوت لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ورچەكە، بەو پێیەی ورچەکە تووشی برین لە سەر و سنگی بوو. دوای چارەسەرکردنی برینەکانی و پێدانی دەرمانی پێویست، لەگەڵ چاکبوونەوەیدا ئازادکرا.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

حكومەتی عێراق بڕیاری پێدانی دۆلاری بە 132 هەزار بۆ كاڵاكانی ناوبازاڕ ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی عێراق بڕیاری پێدانی دۆلاری بە 132 هەزار بۆ كاڵاكانی ناوبازاڕ ڕاگەیاند
پلاسخارت گەیشتە تاران
دواتر پلاسخارت گەیشتە تاران
ەیوەندیدار