حكومەتی عێراق بڕیاری پێدانی دۆلاری بە 132 هەزار بۆ كاڵاكانی ناوبازاڕ ڕاگەیاند



ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جوڵەیەکی بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار ڕاگەیاند و جەختی لەسەر دابینکردنی دارایی ئاسان بۆ هاوردەکاران بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو، كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە كردەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، بازرگانی دەرەکی بازرگانانی بچووک زۆرترین ژمارە لە چالاکییەکانی بازاڕی بازرگانی هاوردەکردندا پێکدەهێنێت و لەوانەیە بگاتە لەسەدا ٦٠ی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی بۆ کاڵای هاوردەکراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بانكی بازرگانی عێراق بە كراوەیی ڕاستەوخۆ كار دەكات لە دابینكردنی دۆلاری هەرزان، كە 100 دۆلار بە 132 هەزارە بۆ هاوردەكارانی بچووك و بازرگانی مامناوەند، بۆیە ئەو بڕیارە كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار و نرخی كاڵاكانیش دەبێت.

ئەو ڕاوێژكارەی سودانی وتیشی، “پێدانی دۆلار بە نرخی هەزران بە بازرگانە بچووك و مامناوەندەكان دەبێتە هۆی دابینكردنی كاڵایەك، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی هاوتەریب و دەبێتە دوورخستنەوەی هێزی قۆرخكاری بازرگانی لە مەترسیدارترین پڕۆسەی نێوەندگیریی نێوان بازرگانانی بچووك و بازاڕی ئاڵوگۆڕ لە شێوازێك كە توانای كێبڕكێی جێگیر بەدەست دەهێنێت”.

لەگەڵ بڕیار و ڕێكارە نوێیەكانی حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی، نرخی دۆلار بەردەوام لە دابەزینە و ئێوارەی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینار دابەزی.

 

چۆن تەندروستی گورچیلەكانمان لە گەرمای هاوین بپارێزین؟
پێشت چۆن تەندروستی گورچیلەكانمان لە گەرمای هاوین بپارێزین؟
بە ڤیدیۆ؛ پێشمەرگە لە گوندی قەسرۆك ورچێكی كێوی ڕزگار دەكات
دواتر بە ڤیدیۆ؛ پێشمەرگە لە گوندی قەسرۆك ورچێكی كێوی ڕزگار دەكات
ەیوەندیدار