پلاسخارت گەیشتە تاران



نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق گەیشتە تاران-ی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (میهر)ی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران پێشوازی كردووە لە جینین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق و دوایین پێشھاتەکانی عێراقیان تاووتوێ کرد.

ڕاشیگەیاندووە، پلاسخارت بە مەبەستی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی، سەردانی تارانی کردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای دەستنیشان كردنی وەك نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پلاسخارت لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2020دا، سەردانی تارانی کردبوو.

 

بە ڤیدیۆ؛ پێشمەرگە لە گوندی قەسرۆك ورچێكی كێوی ڕزگار دەكات
پێشت بە ڤیدیۆ؛ پێشمەرگە لە گوندی قەسرۆك ورچێكی كێوی ڕزگار دەكات
لە هەولێر جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە
دواتر لە هەولێر جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە
ەیوەندیدار