بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی کۆشک و سەکۆکانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لادەبات



رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و بۆ رێگریکردن لە مەترسی کەوتنەوەی ئاگر و پاراستنی ژینگە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و هاتوچۆ و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی، هەڵمەتێکی بۆ لابردنی هەمو ئەو کۆشک و شوێنانە کرد کە لە چیای گۆیژە و ئەزمڕ ئاگردەکەنەوە.

وتیشی: بۆ پاراستنی ئەو درەختانە لە سوتان و لەناوچون کەتەمەنیان زیاتر لە چل ساڵە لەهەڵمەتەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2023.7.27) سەرجەم ئەو کۆشک و سەکۆیانەی کاری گۆشت برژاندن، نێرگەلە دانانە بۆ رێبواران و گەشتیاران و میوانان دادەنێن تێکدراون، هەروەها، دەست بەسەر ئەو ئوتۆمبیلانەدا گیراوە کە دار، خەڵوز و خەڵوزی نێرگەلە بەخەڵک دەفرۆشن.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان و رێبواران و گەشتیارانی هەردو چیای گۆیژە و ئەزمڕ دەکات، لەکاتی سەردانکردن و بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ئاگر مەکەنەوە کە دەبێت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر و سوتاندنی دارەختەکان.

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

ئاسایشی هەولێر چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
پێشت ئاسایشی هەولێر چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
لە ٤٨ کاتژمێردا دوو تەقینەوە دیمەشقی هەژاند
دواتر لە ٤٨ کاتژمێردا دوو تەقینەوە دیمەشقی هەژاند
ەیوەندیدار