بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتن، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری نیشتەوە



بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتنەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا بە ناچاری لە جەزائیر نیشتەوە.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا کە لە گەشتێکی نێوان ئیستانبوڵ-مەراکیشدا بوو، بە ناچاری لە جەزائیر نیشتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی گەشتەکەدا، سەرنشینێکی بیانی چووەتە تەوالێتی فڕۆکەکەوە، بەڵام بە هۆی زۆر مانەوەی، گومان لای تیمی فڕۆکەکە  دروست بووە و دوای کردنەوەی دەرگاکەی، سەرنشینەکەیان بە بیهۆشی بینیوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەندە تیمی فڕۆکەکە و پزیشکێك کە لە نێو سەرنشینەکاندا بووە، چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە، بەڵام باری تەندروستی تێکچووە و بە هۆیەوە فڕۆکەکە ناچاربووە لە جەزائیر بنیشێتەوە.

دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەش لە جەزائیر، تیمێکی پزیشکی چوون بە هانای سەرنشینەکەوە، بەڵام گیانی دەستداوە و دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە مردنەکەی ئاسایی نەبووە و خۆی کوشتووە.

ڕێنماییەكانی پێدانی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە بڵاوکرایەوە
پێشت ڕێنماییەكانی پێدانی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە بڵاوکرایەوە
فەرماندەی پاسەوانی سنوور ئەوکەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە
دواتر فەرماندەی پاسەوانی سنوور ئەوکەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە
ەیوەندیدار