فەرماندەی پاسەوانی سنوور ئەوکەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە



لەڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەی پاسەوانی سنوور لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەوە ئەوکەسانە ئاگادەردەکاتەوە کە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و داوادەکات بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی.

لە راگەیەندراوێکەدا فەرماندەیی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە و ڕێکارەکانیان تەواوکردووە ، ئەمڕۆ ٢٦/٧/٢٠٢٣ دەتوانن فۆڕمەکە بیگەڕێننەوە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵە لەهەمان ئەو شوێنەی فؤڕمەکەیان وەرگرتووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاسەوانی سنوور رایگەیاندووە، کە دامەزراندن لە یەکە و فەرماندەییەکانیان دەستپێدەکات، دواتر بە ئۆنلاین هەزاران کەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردەوە.

بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتن، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری نیشتەوە
پێشت بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتن، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری نیشتەوە
حەداد: پێدەچێت ئەمریکا سزا بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا بسەپێنێت
دواتر حەداد: پێدەچێت ئەمریکا سزا بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا بسەپێنێت
ەیوەندیدار