ڕێنماییەكانی پێدانی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە بڵاوکرایەوە



بەشی یاسایی لە وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێنمایی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان كرد و بەگوێرەی ڕێنماییەكانیش، ئەو فەرمانبەرەی كە مۆڵەتەكە وەردەگرێت، دەتوانێت لەكەرتی تایبەت كاربكات.

بەگوێرەی نوسراوێكی بەشی یاسایی لەوەزارەتی دارایی، ئەو كەسانەی كە خزمەتی ڕاستەقینەیان لە كارەكەیاندا هەیە كە لە ساڵێك كەمتر نەبێت، دەتوانن مۆڵەتی پێنج ساڵ بەبێ موچە وەربگرن، هەروەها دەتوانرێت فەرمانبەرێكیش بۆئەو ماوەیە لە شوێنەكانیان دابنرێت لە چوارچێوەی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرە، ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆڵەتەكە بۆ مەبەستی خانەنشینی ئەژمار دەكرێت، بەو مەرجەی فەرمانبەر بەشدارییەكانی خانەنشینی بە تەواوی بدات.

ئەوەخراوەتەڕو، ئەو بڕە پارەیەی مانگانە لەفەرمانبەر وەردەگیرێت بۆ خانەنشینی دەتوانێت بیدات بەفەرمانگەكەی و بگەڕێندرێتەوە بۆ سندوقی خانەنشینی و ڕێکارەکانیش لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە ئەنجامدەدرێن.

هاوکات، فەرمانبەری مۆڵەتپێدراو مافی ئەوەی هەیە، لە ماوەی مۆڵەتەكەیدا، لە كەرتی تایبەتدا كار بكات.

بازاڕەکانی جیهان چاوەڕوانی لێدوانی ئەم پیاوەن
پێشت بازاڕەکانی جیهان چاوەڕوانی لێدوانی ئەم پیاوەن
بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتن، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری نیشتەوە
دواتر بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتن، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری نیشتەوە
ەیوەندیدار