گرفت بۆ ڕێگای کەلار- سلێمانی دروستبووە



کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی بە دوو سایدکردنی ڕێگای کەلار – سلێمانی پێشئەوەی کۆتایی بەکارەکانتی بهێنێت ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو مانگە هیچ بڕە پارەیەکیان پێنەدراوە، ئەگەر لەماوەی هەفتەیەکدا کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێت، کارەکانیان بە تەواوى ڕادەگرن.

دوای ڕۆژێک لە لێدوانی کۆمپانیاکە وەزیری ئاوەدانکردنەوە گەیشتە گەرمیان و باسی لەوەکرد، لە ماوەی هەفتەیەکدا کێشەی پێدانى پارە بە کۆمپانیاکە چارەسەر دەکەن.

پێشتر لەبەرامبەر دەستکردنەوە بە کارکردن، بەڵێن بە کۆمپانیاکە درابوو هەفتانە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینارى بۆ خەرج بکرێت، بەڵام زیاتر لە دوو مانگە هیچ بڕەپارەیەکی پێ نەدراوە و حکومەتى هەرێمیش شەش ملیار دینار قەرزدارى کۆمپانیاکەیە.

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان دەڵێت، پێدانى پارە بە کۆمپانیاکە گەرەنتى تەواوکردنى پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەکات.

ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانی لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا دروستکراوە، درێژییەکەی ١٨٣کیلۆ مەترە، لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە بە دوو قۆناغ دەست بە دروستکردنی ئاڕاستەی دووەمی کراوە بە درێژیی ٦٥ کیلۆمەتر.

کارکردن لە بەشی یەکەمی پرۆژەکە کە درێژییەکەی ٢٤ کیلۆمەترە تەواو بووە، بەشی دووەمی کە ٤٢ کیلۆمەترە، تا ئێستا ٥٨٪ـی کارەکانی تەواوبووە، کۆمپانیاکە چاوەڕێیى حکومەتى هەرێمە پارەى بۆ خەرج بکات.

مەلا بەختیار: یەکێتی لە میحنەتدایە و دەبێت ڕزگار بکرێت
پێشت مەلا بەختیار: یەکێتی لە میحنەتدایە و دەبێت ڕزگار بکرێت
برنجی بەشەخۆراك دەگۆڕدرێت
دواتر برنجی بەشەخۆراك دەگۆڕدرێت
ەیوەندیدار