برنجی بەشەخۆراك دەگۆڕدرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق بە نیازە برنجی تایلەندی بەشەخۆراك بکات بە برنجی ئەمریکی.

ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەی ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، کار لەسەر باشکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە دەکەین بۆ قۆناغی داهاتوو، لە ئێستاشدا هەندێك تێبینی لەسەر ئەو برنجە هەیە کە لە تایلەندەوە هاوردە دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی ئەو تێبینیانەی لەسەر برنجی تایلەندی هەیە، وەزارەتی بازرگانی بە نیازە برنج لە وڵاتی دیکەوە هاوردە بکات و دیارترینیشیان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.

جابری ئەوەشی خستەڕوو کە محەمەد شیاع سودانی چاودێری و بەدواداچوون بۆ کارەکانی وەزارەتی بازرگانی دەکات هەر بۆیە بەمدواییە گۆڕانکاریی جۆریی و بەرەوپێشچوون لە کارەکانی وەزارەتەکەدا بەدیهاتووە.

گرفت بۆ ڕێگای کەلار- سلێمانی دروستبووە
پێشت گرفت بۆ ڕێگای کەلار- سلێمانی دروستبووە
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکەنەوە
دواتر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکەنەوە
ەیوەندیدار