پەرلەمانی بەریتانیا کۆچ قەدەغەدەکات و UN هۆشداری دەدات





پەرلەمانی بەریتانیا یاسای کۆچی نایاسایی پەسەندکرد و لەمەودوا ئەو کۆچبەرانەی بە قاچاخ دەچنە بەریتانیاوە مافی پەنابەری وەرناگرن.

پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژە یاسایەکی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە تایبەتە بە کۆچبەران و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییە بۆ بەریتانیا، کە بەپێی یاساکە، ئەو کۆچبەرانەی بە قاچاخ پێ دەنێنە خاکی بەریتانیاوە مافی پەنابەرێتیان پێنادرێت.

ھەروەھا یاساکە نیگەرانی رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و کۆچبەرانی لێکەوتووەوە و ئیدانەی دەکەن.

نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاند ئەو بڕیارەی بەریتانیا پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی مافی پەنابەرانە لەجیهاندا.

 

فۆلکر تورک لەگەڵ فیلیپۆ گراندی سەرۆکی کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، پرۆژەیاساکەی بەریتانیا پێچەوانەی ئەو ڕێککەتنانەیە کە بەریتانیا پەیوەست کراوە بە مافەکانی مرۆڤ و کۆچبەران.

 

ئەو دوو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشدارییان دایە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و خودی وڵاتەکە ، بەئەگەری جێبەجێکردنی ئەو پلانە ، بەریتانیا ڕووبەڕووی سزا و دادگا دەبێتەوە بەتایبەت کاتێک کە کۆچبەران مافەکانیان دەستەبەرنەکرێت.

 

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا  یاسای قەدەغەی کۆچ بۆ ئەو وڵاتە پەسەندکرا و بە بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕیشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دادەنرێت، ئەو فایلەی کە ئەو لە سەرووی ئەولەویەتەکانییەوە داینا.

دەبێت دەقەکە لەلایەن شا چارڵی سێیەمەوە واژۆ بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، بەڵام ئەم “ڕەزامەندییە شاهانەییە” تەنها فۆرماڵیتە.

 

 

ڕووسیا بێبەرامبەر دانەوێڵە هەناردە دەکات
پێشت ڕووسیا بێبەرامبەر دانەوێڵە هەناردە دەکات
حكومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە هیچ بڕیارێكی نەدا
دواتر حكومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە هیچ بڕیارێكی نەدا
ەیوەندیدار