حكومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە هیچ بڕیارێكی نەدا



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، بەڵام هیچ بڕیارێكی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدا.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێك بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران نەدرا”.

بۆ بەدواداچوونی زانیاری زیاتر، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە هەریەك لە غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا و فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا و پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، هەموو بەڵگەنامەكانی خەرجی و پێویستییەكانمان هێناوە بۆ بەغدا و سەرۆك وەزیرانی عێراق شاندی خۆیانی ڕاسپاردووە بۆ هەماهەنگی تەواو و ناردنی هەرچیی زووە بودجەی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، داوامان كردووە هەتاکو ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی 6 بەتەواوی ڕەوانە بكرێت بەپێی بودجە، كە 912 ملیار دینارە، بۆ ئەوەی چیتر دابەشکردنی ئەو مووچەیە دوانەکەوێت.

نیوەی مانگی 7 تێپەڕیوە و هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 6یان وەرنەگرتووە و حكومەتی هەرێم دەڵێت: بەهۆی هەناردەنەكردنی نەوت داهاتی بەشی مووچە ناكات و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی داوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام مانگانە بەردەوام ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە دوادەكەوێت.

پێشت پەرلەمانی بەریتانیا کۆچ قەدەغەدەکات و UN هۆشداری دەدات
ئەردۆغان و محەمەد بن سەلمان چەندین گرێبەستیان واژۆ کرد
دواتر ئەردۆغان و محەمەد بن سەلمان چەندین گرێبەستیان واژۆ کرد
ەیوەندیدار