ڕووسیا بێبەرامبەر دانەوێڵە هەناردە دەکات



وتەبێژی فەرمی کرملین ڕایگەیاند کە ڕووسیا ئامادەیە دانەوێڵە بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو وڵاتانە دابین بکات کە پێویستیانە.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ڕووسیا هێشتا ئامادەیە دانەوێڵە بۆ ئەو وڵاتانەی زیاتر پێویستیان پێیەتی بە خۆڕایی دابین بکات.

پێسکۆڤ وتی: پرسی دابینکردنی دانەوێڵە لە ڕووسیا بۆ ئەفریقا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕووسیا و ئەفریقا کە لە کۆتایی مانگی تەمموزدا لە پترسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، تاوتوێ دەکرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕووسیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاوبەشە ئەفریقییەکانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” وڵاتانی ئەفریقا بەتایبەت هەژارترینەکان بڕێکی زۆر کەمیان لە گرێبەستی دانەوێڵە وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕووسیا هێشتا ئامادەیە دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ وڵاتانی پێویست بە خۆڕایی دابین بکات ، تەنانەت دوای کشانەوەی لە گرێبەستی دانەوێڵە”.

 

نرخی 8 نان كرایەوە بە هەزار دینار
پێشت نرخی 8 نان كرایەوە بە هەزار دینار
دواتر پەرلەمانی بەریتانیا کۆچ قەدەغەدەکات و UN هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار