مەسرور بارزانی بۆ دانیشتووانی کفری: بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییانی کفری دەدات و دەڵێت: “بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی مانگرتووەکانی کفری کرد و ڕایگەیاند، “هاووڵاتییانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت”.

وتیشی: “دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم”.

ئەم پەیامەی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدا کە نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەك لە هاووڵاتییان کفری بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە مانیان گرتووە و خێمەیان هەڵداوە.

ئێران رێوشوێن بەرامبەر ئەو ژنانە دەگرێتەبەر کە یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ پێشێل دەکەن
پێشت ئێران رێوشوێن بەرامبەر ئەو ژنانە دەگرێتەبەر کە یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ پێشێل دەکەن
سەعدی پیرە: ئەگەر پارتی فەزڵی مونا قەهوەچی بدات بەسەر یەکێتیدا، یەکێتیش لە شوێنی دیکەوە ئازاری پارتی دەدات
دواتر سەعدی پیرە: ئەگەر پارتی فەزڵی مونا قەهوەچی بدات بەسەر یەکێتیدا، یەکێتیش لە شوێنی دیکەوە ئازاری پارتی دەدات
ەیوەندیدار