سەعدی پیرە: ئەگەر پارتی فەزڵی مونا قەهوەچی بدات بەسەر یەکێتیدا، یەکێتیش لە شوێنی دیکەوە ئازاری پارتی دەدات



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختدەکاتەوە کە ئەستەمە ئەو لێدوانەی بووە هۆی تێکدانی دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی، بە بێ ئاگاداری بەرپرسانی باڵای پارتی درابن و ڕەخنەش دەگرێت لەوەی پارتی فەزڵی مونا قەهوەچی داوە بەسەر حزبەکەیدا.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی ئەو گرژییەی کە لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ڕوویدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی پیرمام 300 مەتر لە مەسعود بارزانی و کاك نێچیرڤان بارزانی دوور بوو ، بۆیە نەدەبوو قسەی بێ مانا بکرێت.

وتیشی: کەس بڕوا ناکات بەوەی قسەکانی سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەربارەی یەکێتی ڕای تایبەتی خۆی بووبێت، چونکە پارتی وەکو ڕێکخراوەکانی دیکە نییە و مەرکەزیەتی بەهێزی هەیە و بە بێ ڕەزامەندی دەزگای باڵای پارتی ئەو قسانەی نەکردووە.

سالار عوسمان لە ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند دەبێت یەکێتی لەوە تێبگات کە ئەو پێگەیەی ڕابردووی نەماوە، بەڵام دواتر لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کرد، لێدوانەکە هەڵوێستی تایبەتی خۆی بووە نەك هی پارتی.

سەعدی پیرە جەختیکردەوە “ئەوەی لە کۆبوونەوەی پیرمام بەرامبەر بە یەکێتی کرا، سووکایەتی بوو و بافڵ تاڵەبانی مافی خۆی بوو تووڕە بێت”.

وتیشی: “ئەگەر برادەرانی پارتی دەیانەوێت جنێو بە یەکێتی بدەن با خۆیان جنێو بدەن و کەسی دیکە ڕانەسپێرن”.

سەعدی پیرە ئاماژەیدا بەوەی ڕەخنە و گلەییەکانی سەرۆکی یەکێتیش کە لە لەندەنەوە ئاڕاستەی پارتی و حکومڕانی هەرێمی کوردستانی کرد کاردانەوە بووە و وتی: “ئەگەر پارتی لە پەرلەمانی کوردستاندا فەزڵی مونا قەهوەچی بدات بەسەر یەکێتیدا، ئەوا یەکێتیش لە شوێنێکی دیکەوە ئازاری پارتی دەدات”.

مەسرور بارزانی بۆ دانیشتووانی کفری: بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم
پێشت مەسرور بارزانی بۆ دانیشتووانی کفری: بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم
ئێران سێ هاووڵاتی لە پێنجوێن بریندارکرد و ١٥٠ دۆنم پوش و پاوانی سووتاند
دواتر ئێران سێ هاووڵاتی لە پێنجوێن بریندارکرد و ١٥٠ دۆنم پوش و پاوانی سووتاند
ەیوەندیدار