ئێران رێوشوێن بەرامبەر ئەو ژنانە دەگرێتەبەر کە یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ پێشێل دەکەن



سەید مونتەزەر مەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی ئێران، ڕایگەیاند لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانەی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ پێشێل دەکەن، گرتنەبەری رێوشوێن لە سەرتاسەری وڵاتدا دەستی پێ کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران، سەید مونتەزەر مەهدی دەربارەی ئەم بابەتە رایگەیاند: “دژ بەو کەسانەی بەپێداگرییەوە یاسای باڵاپۆشی پێشێل دەکەن لە سەرتاسەری وڵات دەورییەی تایبەت ئەنجام دەدرێت. ئەو کەسانە لەلایەن پۆلیسەوە ‌هۆشدارییان دەدرێتی، ئەگەر هۆشدارییەکان بەهەند وەرنەگرن ئەو کات رادەستی ناوەندە دادوەرییەکان دەکرێن”.

گوتەبێژی پۆلیسی ئێران، سەید مونتەزەر مەهدی داواشی لە خانمان کرد هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن.

لە ئەیلوولی ساڵی رابردوودا لە ئێران کچێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی ژینا ئەمینی، دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئیرشاد گیانی لەدەست دا و ئەمەش بووە هۆی تەقینەوەی شەپۆلێکی گەورەی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەو وڵاتە.

خۆپیشاندانەکان وایان کرد، جارێکی دیکە داواکارییەکانی تایبەت بە سووککردنی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە تا ئێستا لە ئێران پیادە دەکرێت، دووبارە بێتەوە ناو رۆژەڤ.

دوای خۆپیشاندانەکانیش کە نزیکەی چوار مانگیان خایاند، ئەوە بەدیکرا کە خانمان لە بەشێکی شارەکانی ئێران، پابەند نین بە یاسای باڵاپۆشییەوە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیشدا ژمارەیەک گرتە و وێنە بڵاوبوونەتەوە کە خانمان بەبێ باڵاپۆش لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا دەسوڕێنەوە. لایەنگرانی حکوومەتیش کە لەم رەوشە نیگەرانن لە چەند رۆژی رابردوودا داوایان لە بەرپرسانی ئێران کرد، یاسای باڵاپۆشی لە سەرتاسەری وڵاتدا پیادە بکرێت.

وەزارەتی پەروەردە دەوامی خوێندنگاکانی کەمکردەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە دەوامی خوێندنگاکانی کەمکردەوە
مەسرور بارزانی بۆ دانیشتووانی کفری: بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم
دواتر مەسرور بارزانی بۆ دانیشتووانی کفری: بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم
ەیوەندیدار