ئۆکراینا نیزکتربووەوە لەئەندامبوونی ناتۆ



سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار ھاوپەیمانی ناتۆ گەرەنتییەکی ئەمنی بۆ ئۆکراین دەستەبەرکرد.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پێی راگەیاندووە، ئۆکراین نزیکتر دەبێتەوە لە بوون بە ئەندامی ھاوپەیمانی ناتۆ.

ئەوەشی خستەڕوو،  لە لوتکەی ناتۆ  ئۆکراین بنەمایەکی ئەمنی پێکھێناوە و ھەنگاوێک لە بوون بە ئەندامی ناتۆ نزیکبووەتەوە، ئەوەش یەکەمجارە دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت روودەدات.

سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشدا، لە لوتکەی ناتۆ توانیویانە پاڵپشتی چەک لەنێویاندا مووشەکی بەرگری ئەسمانی، مووشەکی بالیستی، زرێپۆش و تۆپخانە بۆ ئۆکراین بەدەستبھێنن، وتیشی سەرکردەکانی ناتۆ گومانەکانیان لەسەر ئەندامبوونی ئۆکراین نەماوە و سەرجەمیان رەزامەندییان نیشانداوە.

 

بەهای پاوەندی ئیستەرلینی بەرامبەر دۆلار بەرزتربوەوە
پێشت بەهای پاوەندی ئیستەرلینی بەرامبەر دۆلار بەرزتربوەوە
سودانی لەهەرێمە
دواتر سودانی لەهەرێمە
ەیوەندیدار