بەهای پاوەندی ئیستەرلینی بەرامبەر دۆلار بەرزتربوەوە



پاوەندی ئیستەلینی بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و ئاستی پێوانەیی لە 15 مانگی ڕابردودا.

پاوەندی ئیستەرلینی بەرامبەر دۆلار بەرزبوەوە و یەك پاوەند بۆ 1.30 دۆلار بەرزبوەوە و ئەمەش بەرزترین ئاستیەتی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوەوە.

بەرزبونەوەی پاوەندی بەهۆی زیادبونی ئاستی هەڵئاوسانی ئابورییە لە ئەمەریکا بەجۆرێکە کە بەرزترین ئاستی تۆمارکردوە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنن، هەڵئاوسان بەڕێژەی  %3 بەرزبوەتەوە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا و لە ئێستاشدا ئەو ڕێژەیە لە زیادبوندایە و بەنیازن ئەو ئاستە داببەزێنن.

بانکی ناوەندی بەریتانیا بەنیازە ڕێژەی سود  %0.5بەرزبکاتەوە بەهۆی بەرزی هەڵئاوسان لەو وڵاتەدا.

پاوەندی ئیستەرلینی بەرامبەر دۆلار لەماوەی ڕابردودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و یەك پاوەند یەکسانبوو بە 1.2 دۆلار بەهۆی بەرزی هەڵئاوسان لە وڵاتەکەدا.

 

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئۆکراینا نیزکتربووەوە لەئەندامبوونی ناتۆ
دواتر ئۆکراینا نیزکتربووەوە لەئەندامبوونی ناتۆ
ەیوەندیدار