كەمال وەرتی: زۆرینەی وەزارەتەكان مووچەكەیان لە داهاتی باج و ناوخۆ وەردەگرن



بەڕێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەشێكی ئەم خزمەتگوزاریانەی كە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، داهاتەكەی لەڕێگەی سیستمی باجەوە دابین دەكرێت و دەشڵێت: “زۆرینەی وەزارەتەكان لە لیستی مووچە، مووچەكەیان لە داهاتی باج و ناوخۆوە بۆ تەرخان دەكرێت”.

كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی بۆ كوردستان24 ڕایگەیاند، بە ئامانجی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بڕیاردرا، كە داهاتەكانی ناوخۆ رێكبخرێنەوە و لە نێویشیاندا داهاتی باج، هەروەها ئامانج لە وەرگرتنی باج تەنیا داهات نییە، بەڵكو یەكسانی كۆمەڵایەتییە.

ڕاشیگەیاند، پشكی شێر لە كابینەی نۆیەمدا بەر رێكخستنەوە و ریفۆڕم لە سێكتەری باج بووە، ئەم پلانانە بەشێكیان ئەنجامیان دەركەوتووە و بەشێكیشیان ئەنجامەكەی لە داهاتوودا بەدیار دەكەوێت.

كەمال وەرتی وتیشی، “سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رژدە لە رێكخستنەوەی سێكتەری باج و گەڕاندنەوەی داهاتەكە بۆ چینی مامناوەند و هەژار لەو سۆنگەیەشەوە لە چەند مانگی ئایندەدا سەرۆكی حكومەت پلانی ستراتیژی ڕێكخستنەوەی باج ڕادەگەیەنێت”.

ڕوونیشی كردەوە، زیاتر لە هەزاران كۆمپانیا لەسەر باج نەدان لێپێچینەوایان لەگەڵدا كراوە و بەشێكیشیان دراون بە دادگا، بەشیكیشیان سزای دارایی دراون، هەروەها رێژەی باج زیاد نەكراوە لەسەر خەڵك و كۆمپانیاكان بەڵكو رێكخراوەتەوە.

باسی لەوەشكرد، بەشێكی ئەم خزمەتگوزاریانەی كە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، داهاتەكەی لەڕێگەی سیستمی باجەوە دابین دەكرێت و دەشڵێت: “زۆرینەی وەزارەتكان لە لیستی مووچەدا، مووچەكەیان لە داهاتی باج و ناوخۆوە بۆ تەرخانكراوە”.

لەهەولێر دوو کۆگا دەستی بەسەرداگیرا
پێشت لەهەولێر دوو کۆگا دەستی بەسەرداگیرا
بایدن و ئەردۆغان لە لیتوانیا کۆبوونەوە
دواتر بایدن و ئەردۆغان لە لیتوانیا کۆبوونەوە
ەیوەندیدار