ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ ڕێگا بۆ ئەوەیی تەواوی ڕۆژەکە وزەیەکی باشت هەبێت


خێزان

هەندێک ڕۆژ هەیە بەبێ هۆ تاقەتی هیچمان نییە و وزەمان پێنییە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێگایە بۆ ئەوەی وزەیەکی باشت هەبێت لە تەواوی ڕۆژەکەدا:

 

– گوێ لە موزیک و هەر شتێکی دیکە بگرە کە پێی ئاسوودە دەبیت، ئەوەش وزەی زیاترت پێدەبەخشێت و دڵخۆش دەبیت.

– لە دوانیوەڕواندا شتێکی کەم بخۆ، بۆنمونە نەستەلەیەکی ڕەش

– ڕۆژانە پەرداخێک ئاو بە لیمۆ بخۆرەوە

– ناوە ناوە ڕووخسوارت بە ئاوی سارد بشۆ

– ناوە ناوە خۆت بکشێنەرەوە و هەوایەکی پاک هەڵمژە و کەمێک بچۆرە بەر خۆر

– هەر بەدیار کۆمپیتەرەوە مەبە و کەسێکی کۆمەڵایتی بە بچۆرە دەرەوە و هاوڕێ و کەسەکانت ببینە

– لە نیوەڕواندا قەیلولەیەکی ١٠ خولەکی بکە

ریکلام

تەندروستی

گەر هاوسەرەکەت ئەم ٣ کارەی بۆکردیت، گومانت لە خۆشەویستیەکەی نەبێت


خێزان

زۆركات گومانت هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایا به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆی خۆشده‌وێت و تۆ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گرنگیه‌كانی ئه‌ودایت؟ به‌ڵام پێویسته‌ بزانیت گه‌ر ئه‌و تۆی خۆشبوێت ئه‌وا ئه‌م 3 كاره‌ت بۆ ده‌كات:

 

-هاوسه‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ له‌ خراپترین دۆخیشدا به‌رگه‌ت بگرێت

 

له‌ كاتی توڕه‌بون و هه‌ڵچون و یاخود له‌و كاتانه‌دا كه‌ تۆ له‌ بارودۆخێكی سۆزداری باشدا نیت، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ نه‌كات و بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ نییه! به‌ڵكوو تۆ كه‌سێكی له‌سه‌رخۆ و مهره‌بانیت.

 

 

-وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یت تۆی خۆش ده‌وێت

خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ به‌و جۆره‌یه كه‌ خۆت هه‌یت، نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه‌ ئه‌و تۆی ده‌وێت، گه‌ر بۆنمونه‌ له‌سه‌ر ستایلێكی تایبه‌ت بۆ قژت یاخود دابه‌زاندنی كێش زۆر بێزاری كردیت، یاخود گه‌ر له‌سه‌ر گۆڕینی خوڕه‌وشتێكی تایبه‌تت هه‌ڕه‌شه‌ی جیابونه‌وه‌ی لێكردیت ئه‌وه‌ مانای خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌.

 

 

-تۆ یه‌كه‌مینیت

گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ڕاستی تۆی خۆشبوێت ئه‌وا تۆی له‌ هه‌موو شتێكی دیكه‌ی ژیانی به‌لاوه‌ گرنگتره‌، بۆنمونه‌ خوێندن و كاركردن، به‌ڵام كاتێك هه‌وڵده‌دات ده‌ستخستن و ڕاگرتنی دڵی تۆ بخاته‌ پێش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ی ژیانیه‌وه‌، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت نابێت گومان له‌ خۆشه‌ویسته‌یه‌كه‌ی بكه‌ت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن دەزانیت کە زیڕەت کردووە؟ ئایا چارەسەری چییە؟


خێزان
هەر یەک لە ئێمە لە شتێکی دیاریکراو دەترسێت، بەڵام هەندێک ترسەکەیان لە قۆناغی ئاسایی دەردەچێت و توشی سەکتەی ترس Panic attack دەبن، کە (زیڕەکردن یاخودشڵەژان و ترس ، سەدمە)یشی پێدەوترێت، ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانیەتی:

-ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکان لە سەکتەی ترسدا دوای ١٠ خولەک  ڕوودەدات لە پاش ترسەکە.


-لە  ناوچەی سنگ هەست بە ئازار دەکەیت و  لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت، واتا بەرز و نزم دەکات .

-ئازاری وەک بەرکەوتنی دەرزی  لە دەستی چەپ و لە دەستی راست و هەردو پێکان و پەنجەکانت رودەدات.

-لەکاتی سەکتەی دەرونیدا توشبوو ترسی خنکانی بۆ دروست دەبێت ، هەروەها ترس لە شێتبون .

بەوتەی پسپۆڕانی دەرونننناسی باشترین چارەسەر بۆ سەکتەی ترس لە رێگای چارەسەری Cognitive behavioral therapy یەوەیە کە تێیدا بە هاوکاری دکتۆری دەرونناسی هەوڵدەدرێت قەناعەتی نەخۆش بەرامبەر بەو شتەی لێی دەترسێت بۆ باشتر  و واقعیانەتر بگۆڕێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نەخۆشیەکی ژنانە کە نیشانەکانیان هاوبەشەو گرنگە زانیاریت لەسەری هەبێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نەخۆشیەکی ژنانەیە کە نیشانەکانیان هاوبەشەو گرنگە زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

-نەخۆشی ڕۆماتیزمەوە  rheumatoid arthritis  و هەوکردنی جومگەکان Fibromyalgia

ئەم دوو نەخۆشیە هەردووکی نیشانەی هاوبەشی هەیە و ئازاری ماسولکە و بێهێزی و بێاتقەتی دیارترین نیشانەکانە هاوبەشەکانێتی، بەڵام ڕۆماتیزم جیاوازی ئەوەیە جگە لەوەی ئازری هەیە جومگەکان هەڵدەئاوسێت.

 

 

-هەوکردنی گوان(Mastitis) و شێرپەنجەی مەمک

ئەم دوو نەخۆشیە هەمان نیشانەیان هەیە و دەبنە هۆی هەڵئاوسان و هەستیاری و خورانی مەمک، بەڵام گەر هەوکردنی گوانت هەبێت و ئەنتی بایۆتیک سوودی نەبێت، ئەوا پێویستە پشکنینی شێرپەنجە بکەیت.

 

 

-نەخۆشی (بەتانەی ڕحم) Endometriosis و کیسی ھێلکەدان ovarian cyst

نەخۆشی  (بەتانەی ڕحم)  Endometriosis نەخۆشیەکە توشی ئافرەتان دەبێت و پاشماوەری ناوپۆشی ڕەحم وردەوردە دەکرێتە دەرەوەی ڕەحم و زێ، بەڵام  کیسی ھێلکەدان کە نەخۆشیەکی باوە لە خانماندا یەکێکی دیکەیە لەو نەخۆشیانەی کە هەمان نیشانەیان هەیە و هەردوو نەخۆشیەکە دەبنە هۆی سوڕی مانگانەی بەئازار و دەردراوە زیادە لە زێ دا.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان