چۆن منداڵەکان لەهاویندا بەچالاکی بهێڵینەوە



 

 

بەهۆى دابڕان لە خوێندن بۆ ماوەیەکى کاتى، پشووی هاوینە دەتوانێت بە مانای لەدەستدانی پێشکەوتن لە کارامەیی پێویست بۆ منداڵ یان خوێندکار بێت، بۆیە گرنگە دایک و باوک لە پێداویستییەکانی منداڵەکانیان تێبگەن و تەنانەت لە مانگەکانی هاوینیشدا بە شێوەیەکی گونجاو راهێنانیان پێبکەن بۆ ئەوەى ئەو دابڕانە کاریگەرى نەرێنى لەسەر توانا و لێهاتوى منداڵ دروست نەکات.

شارەزایانی پەروەردەیی جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەوڵدان لەسەر بنەمای لێهاتوویی لە هاویندا هاوتەریبە لەگەڵ خوێندن و کاردەکات بۆ باشترکردنی توانا دەروونییەکان و زیادکردنی تواناکانی فیکری و داهێنان، هەروەها زۆرێک لە دایکان و باوکان لە پشووی هاوینەدا کارامەیی منداڵەکانیان دۆزیوەتەوە ئەوەش دواى ئەوەى کاتێکى زیاتریان لەگەڵ منداڵەکەیان بەسەر بردووە.

لەو چوارچێوەیەدا، پسپۆڕی پەروەردە، د.فادیە داس، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی سکای نیوز ڕونیکردەوە کە:

• دایک و باوک پێویستە گرنگى بەو کاتە بدەن کە پێى دەوترێت کاتى کوالیتی، ئەوەش رەنگە ئەو کاتەبێت کە دەکەوێتە پشووى هاوینەوە.

  • پشووی هاوینە کاتێکی گونجاوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵان و وەبەرهێنان تێیدا.
  • لە پشوى هاوینەدا دایکان و باوکان ئەو توانا و وزە شاراوەیە لە منداڵدا دەدۆزنەوە کە لەپێشتردا درکیان پێى نەکردووە.
  •  نەسەپاندنی هەندێک چالاکیی لەلایەن دایک و باوکەوە بەسەر منداڵەکانیاندا، دوورکەوتنەوە لە پاوانخوازی باوکایەتی، و وەرگرتنی تێڕوانینی منداڵان لەسەر جۆری چالاکییەکان بەپێی توانا و کات هۆکارێکی تری پاڵپستی منداڵەکانە و وایانلێدەکات توانای خۆیان بزانن.
  •  دەستنیشانکردن و سەپاندنی هەندێک چالاکیی بەسەر منداڵان لەلایەن دایک و باوکەوە ڕەنگە ئەگەری دۆزینەوەی بەهرەی منداڵەکانیان تەمومژاوی بکات.
  •  پێویستی پاراستنی ڕۆتینی ڕۆژانەی منداڵ تەنانەت لە پشووی هاوینیشدا.
  •  تێکەڵاوبوون لە نێوان چالاکییە دەرەکییەکان، وەک کەمپەکانی قوتابخانە، سەنتەری منداڵان، و چالاکییە ناوخۆییەکان کە گونجاون لەگەڵ کارامەییەکانی ژیانی ڕۆژانە.
  •  ڕێگە بە منداڵان بدرێت لە جەژندا کاتەکانیان بەڕێوەببەن.لێرەدا ڕێگا کاریگەرەکانت پیشان دەدەین بۆ ئەوەی سوود لە پشووی هاوینە لەگەڵ منداڵەکەت وەربگریت:

ئەوچالاکییانەی لەدەرەوە ئەنجام دەدرێن:

Happy kids playing in nature with flying dragon

یاریکردن لە دەرەوە یارمەتی منداڵان دەدات وزەی دەروونی و جەستەیی خۆیان بەهێز بکەن، ئەوەش بەوە دەبێت دایکان و باوکان بەشدارى ئەو یارییانە بکەن.

پەیوەندی کۆمەڵایەتی:

سەردانیکردنی کەسوکار لە پشووی هاویندا یارمەتی منداڵان دەدات بۆ پیشاندانى کەسایەتی خۆیان، بەتایبەتی کاتێک خێزانەکە گەورە بێت.

گرنگیدان بە ژینگە و سروشت:

چاندن و کارى کشتوکاڵى لە باخچەى  ماڵەوە چالاکیەکی گرنگە بۆ منداڵەکەت، بەبێ گوێدانە تەمەنی، چونکە یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی هێمن بیر بکاتەوە.

ڕێگەبدە منداڵەکەت بگەڕێ:

منداڵەکەت دەتوانێت هەموو شتێکی دەوروبەری بگەڕێت و شارەزانبێت ئەوەش یارمەتی دەدات بە رێگەیەکى جیاواز هۆشیارى زیاتر ببێت.

دوورکەوتنەوە و سنوردارکردنى ئینتەرنێت:

دەتوانرێت منداڵان فێری شارەزایی کۆمپیوتەر بکرێت و چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت و گەڕان لە ئینتەرنێتدا لە ژێر چاودێری دایک و باوکدا.

بایدن و ئەردۆغان لە لیتوانیا کۆبوونەوە
پێشت بایدن و ئەردۆغان لە لیتوانیا کۆبوونەوە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار