تەندروستی جیهانی کاریگەرییەکی نوێی کۆرۆنا لەسەر منداڵان ئاشکرادەکات



ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئاشکرای دەکات، پەتای کۆرۆنا کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵان و هەرزەکاران دروستکردووە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا، کە نووسینگەی ناوچەیی خۆی لە ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە پەتاکە کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵان و هەرزەکاران لە سەرانسەری جیهاندا هەبووە، هەروەها کچانی بەتەمەنی خوێندنگەكان لەنێو ئەو گروپانەدا بوون، کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، کە دەبێت سەرنجی لەسەر پێویستی دەستێوەردانی ئامانجدار و پەرەپێدانی سیستەمی پشتیوانی دەروونی بێت بۆ کەمکردنەوەی دەرئەنجامە درێژخایەنەکان.

لای خۆشیەوە، هانس کلوگ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ناوچەیی ڕێکخراوەکە لە ئەوروپا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم ئەنجامانە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپرسییانە بووە، کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ ئەنجامدراون.

بەپێی ڕاپرسییەكە، کاریگەری تەمەن، ڕەگەز، باری ئابووری، پێکهاتەکانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی، داخستنی خوێندنگەكان لەسەر گەنجان و هەرزەکاران، لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کاریگەریی ئەو هۆکارانەی، کە باسكران لەسەر تەندروستی دەروونییان، شیکرانەوە.

کلوگێ ڕوونیشیکردەوە، پەتای کۆرۆنا کاریگەری جیاوازی لەسەر منداڵان و هەرزەکاران هەیە، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی پاشخانی بێبەشبوونیان هەیە، کە بۆ ماوەیەکی درێژ خوێندنەكان داخراون و لەماڵەوە و لە خوێندنگە پشتیوانییان نییە.

ئەو داتا نوێیانەی، کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە، کە کچانی بەتەمەنی خوێندنگەكان (خوێندنگەی بەتەمەنەكان) زیاتر کاریگەرییان لەسەر تەندروستی دەروونییان هەبووە و ئەمەش داوای کردەوەی بەپەلە دەکات وەک پێشکەشکردنی پاڵپشتییەکی باشتر لە ماڵەوە و خوێندنگە و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە، کە هەرزەکارانی خێزانە کەم دەوڵەمەندەکان زیاتر ڕاپۆرتی کاریگەرییە نەرێنییەکانی پەتاکەیان لەسەر ژیانی خۆیان هەیە، تەنانەت ئەگەر هەمان ئاستی پشتیوانی کۆمەڵایەتییان وەک هاوتەمەنە دەوڵەمەندەکانیان وەرگرتبێت و ئەمەش بانگەواز دەکات بۆ پشتگیری زیاتر بۆ بەشە هەژارەكانی دانیشتووان.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە
گۆڕان داوای یەك لیستی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان دەكات
دواتر گۆڕان داوای یەك لیستی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان دەكات
ەیوەندیدار