مامۆستایانی وانەبێژ زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن



نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دامەزراندن نیە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵام بۆ وەزارەتەكانی دیكە هەیە بەتایبەتی سەربازی و دەشڵێت: “مامۆستایان لەسەرجەم ناوچەكان ئامادەكاری بكەن بۆ گەورەترین خۆپیشاندان”.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گەورەترین سوکایەتییە بە مامۆستایانی وانەبێژ فەرمانی وەزاری دەركراوە بۆ سەرلەنوێ دانانەوەیان لە لایەن پەروەردەی قەزاکان، ئەوەش جێگای قبوڵ کردن نیە بە هیچ شێوەیەک و ناچینەوە ناو هۆلەکانی خوێندن تەنها بە دامەزراندن ڕازی دەبین .

ڕاشیگەیاند، ئەو وانەبێژانەی لە ساڵی خوێندنی 2022-2023 دانراون و مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراون، فەرمانی سەرلەنوێ دانانەوەیان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بۆ دەردەچێت.

وتیشی، “دامەزراندن نیە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەش زیاتر لە ماوەی 10 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی دامەزراندنی ڕاگرتووە لە ناو وەزارەتی پەروەردە، بۆ سەرجەم وەزارەتاکان دامەزراندن هەیە بەتایبەت سلکی سەربازی، لە ساڵی 2013 تاوەکو ئێستا دامەزران نیە لەسەر قسەی لایەنی پەیوەندیدار زیاتر لە 60 هەزار کەس دامەزراون واتا باری دارایی تەنها بۆ مامۆستایانی وانەبێژ باش نیە”.

نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان داوا لەسەرجەم نوێنەری دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی پارێزگا و قەزا و ناحیەکان دەكات، “ئامادەکاری بکەن بۆ گەورەترین خۆپێشاندان و بەردەوامی پێ دەدەین تاوەکو فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژان دەردەچێت”.

پێنج كەس بەڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن
پێشت پێنج كەس بەڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن
بەغدا نەخشەی سنوورەکانی چوارەم پارێزگای هەرێم “هەڵەبجە”ی پەسەندكرد
دواتر بەغدا نەخشەی سنوورەکانی چوارەم پارێزگای هەرێم “هەڵەبجە”ی پەسەندكرد
ەیوەندیدار