بەغدا نەخشەی سنوورەکانی چوارەم پارێزگای هەرێم “هەڵەبجە”ی پەسەندكرد



محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، نەخشە وردەکانی سنووری یەكە كارگێڕییەكان و قەزا و ناحییەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی بە شێوەی کۆتایی خۆیان پەسەند کرد، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی، کە بۆ تەواوکردنی دروستکردنی پارێزگاری نۆزدەهەمی کۆماری عێراق و چوارەم پارێزگای هەرێم گیراونەتەبەر.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پەسەندکردنی نەخشە وردەکان لەلایەن وەزیرەوە لەژێر ڕۆشنایی تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییە پێویستەکان و ڕەزامەندییە بنەڕەتییەکان بوو بۆ دروستکردنی پارێزگا، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (٣١)ی پەرلەمان بۆ ساڵی ٢٠٢١ و بڕیاری ژمارە (٢٣١٣١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی (١١) کە لە ٣-١٣-٢٠٢٣ بەڕێوەچوو وەرگیراوە.

ڕاشیگەیاندووە، پارێزگای هەڵەبجە سەنتەری شارەکەی شاری “هەڵەبجە”یە، هەروەها ژمارە (16)ی پێدراوە لە بەڕێوەبەرایەتی یەکە ئیدارییەکانی کۆماری عێراق و دەشڵێت: “پارێزگای تازە دروستکراو پێكهاتووە لە یەك قەزا و (4) ناحیە، کە بریتین لە: سیروان، خورماڵ، بیارە، بەمۆ”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشی گەشەپێدانی هەرێم و خۆجێی لە وەزارەتی پلاندانان، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکی حکومەت، هەڵسا بە پێداچوونەوە و وردبینی لە نەخشە و پڕۆفایل، پێناسەکردنی خاوەندارێتی پارێزگاکان و سنوورە ئیدارییەکان و دیزاینە بنەڕەتییەکانی پێش و دوای فراوانکردن، چارەسەرکردنی هەموو سەریەککەوتنەکان لە سنوورە کارگێڕییەکان، کە لە ئەنجامی فراوانکردنی دیزاینەکان بۆ شارەکانی دەرەوەی یەکە کارگێڕییەکانەوە سەرچاوە دەگرن.

مامۆستایانی وانەبێژ زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
پێشت مامۆستایانی وانەبێژ زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
سالار عوسمان: ئەوەی لەسەر یەكێتی وتم بۆچوونی خۆمە نەك پارتی
دواتر سالار عوسمان: ئەوەی لەسەر یەكێتی وتم بۆچوونی خۆمە نەك پارتی
ەیوەندیدار