پێنج كەس بەڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن



بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆوە پێنج كەس برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە یەكێك لە بریندارەكان منداڵە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەك شەممە) لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا پێنج كەس برینداربوون، ڕووداوی یەكەم لەناو شاری كەلار و نزیك قەڵای شێروانە ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب چیرۆكی بەئاڕاستەی گردەگۆزینە ڕۆشتوە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ڕۆشتوەتە نێوان هەردوو شەقامەكە و زیانی بە ستونێكی ڕووناكی گەیاندوە و شۆفێر و سەرنشێنكی بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوی دووم پێكدادانی دوو ماتۆڕسكیل بوو لەخانەقینەوە بە ئاراستەی گوندی ساڵەح ئاغا هاتوون و پێكیانداداوە، بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون، یەكێكیان منداڵێكی حەوت ساڵانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دراو له‌ ڕێگەی كارتی بانكییه‌وه‌ رووندەکاتەوە
پێشت ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دراو له‌ ڕێگەی كارتی بانكییه‌وه‌ رووندەکاتەوە
مامۆستایانی وانەبێژ زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
ەیوەندیدار