خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا کوشتنی لێکەوتەوە



ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و خۆپیشاندەران ئەندامێکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەر بەهێزەکانی بەرگری شارستانی لەڕووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراوە و ١٥٧ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.

ماوی شەش ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، ئەوەش بەهۆی کوژرانی مێردمنداڵێکی بەڕەگەز جەزائیرییەوە کەلەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فەڕەنساوە تەقەی لێکرابوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئاماژە بە گیران و دەستبەسەرکردنی سێ هەزار خۆپیشاندەر کراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەتازەترین فەرماندا هێزە ئەمنییەکانی لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیری و کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان و کۆتایی پێهێنانی دەستکراوە کردووە.

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا سێ کەس کوژران
پێشت لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا سێ کەس کوژران
قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیکردووە
دواتر قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیکردووە
پەیوەندیدار