لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا سێ کەس کوژران



لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، سێ کەس کوژران و کەسێک بریندار بوو.

لە گەڕەکی نورتەپەی شاری شەهیدکامیل سەربە پارێزگای دیلۆك، دەمەقاڵەی لەنێوان ئەندامانی ئەو دوو بنەماڵە کە دەگوترێت دوژمنایەتییان لەنێویاندا هەبووە، گۆڕا بۆ پێکدادانی چەکداریی.

لە رووداوەکەدا، شاهین ئەرشەن (٢٣ ساڵ) و سەلمان چەڤیک (٣٢ ساڵ) و عیززەت کاڕاکۆچ (٤٠ ساڵ) تەقەیان لێکرا و لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات م.ئ. (٢٣ ساڵ) بە سەختی بریندار بوو.

دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران.

تیمەکانی هۆبەی هێزی تایبەتی سەربە ئاسایشی پارێزگاکە رێوشوێنی ئەمنییان لە گەڕەکەکەدا گرتەبەر.

هێزی پارە
پێشت هێزی پارە
خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا کوشتنی لێکەوتەوە
دواتر خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا کوشتنی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار