قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیکردووە



بەپێی ئاماری کارو چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ژمارەی سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەو داخستنەکان لە مانگی ڕابردوودا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاپۆرتی چالاکیەکانی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە (٦)هەزارو (٩٤٧) شوێنکار بەسەرکراوەتەوە، تەنها (٨٢٦) سەرپێچی تۆمارکراوەو (٣٤٥) شوێنیش پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان (٦٠) شوێن داخستنیان بۆکراوە.

هەربەپێی ئامارەکە لەمانگی رابردوودا خاوەنی (٢٠) شوێنکار دراوە بە دادگاو (٣٥) هەزارو (٤٩٠)کیلۆگرام خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە، بڕی (٥٠) ملیۆن دیناریش سزای دارایی ئەو شوێنانە دراوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون.

خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا کوشتنی لێکەوتەوە
پێشت خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا کوشتنی لێکەوتەوە
سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
دواتر سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار