وشکەساڵییەکی سەخت چینی گرتووەتەوە



ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین بڵاویکردەوە بەهۆی وشکەساڵی و کەمی ئاواوە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەڕەشەیان لەسەرە و لەبەردەم مەترسی لەناوچووندان ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دێت لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکوری چینی گرتەوە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی سامانی ئاوی چین ڕایگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس و ٧٦٠ هەزار ئاژەل ئاوی پیویستیان لەبەردەستدا نییە، هاوکات ناوجەکانی باکوری چین بەشی هەرەزۆری زیانەکانی وشکەساڵی بەرکەوتوە کە بەشێکی لەوەڕگاکان و مەزرای ئاژەڵ بەخێوکردن لەخۆدەگرێت.

وەزارەتی سامانی ئاوی چین باسی لەوەشکردووە، هەرێمی خەبی لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی لیاونینگ کە ناوچەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی و سپایاییە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرزی پلەی گەرما لە پەکینی پایتەختی چین گەیشتە ٤٠ پلەی سیلیزی و بەیانی ڕۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما کەمێک ڕوویان لەنزمبوونەوە کردووە، بەڵام پیشبینی دەکرێت ڕۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما بۆ سەرو ٤٠ پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە یەکێک لەناوچە گەرمەکانیش پەکینی پایتەختی چین دەبێت.

جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستیپێکرد
پێشت جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستیپێکرد
دەربارەی قوربانیکردن داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکرێت
دواتر دەربارەی قوربانیکردن داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکرێت
ەیوەندیدار