جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستیپێکرد



جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستیپێکرد

یاسای بودجە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە و لەمڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، یاسای بودجەی عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق (وەقائعی عێراق)دا بڵاوکرایەوە و بەوەش جێبەجێکردنی یاساکە دەستپێدەکات.

وەك لە یاساکەدا ڕوونکراوەتەوە، بودجەی ئەمساڵ ١٣٤ ترلیۆن و ٥٥٢ ملیار و ٩١٩ ملیۆن دینارە.

بودجەکە لەسەر بنەمای هەناردەکردنی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە داڕێژراوە بە ٤٠٠ هەزار بەرمیلەکەی هەرێمی کوردستانەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتیش بە ٧٠ دۆلار دانراوە.

هاوکات لە بودجەکەدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دەستنیشانکراوە.

یاسای بودجە جیاواز لەوانەی پێشوو، یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤و ٢٠٢٥ دەبێت.

دوێنێش وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، یاسای بودجە لە ١/١/٢٠٢٣-وە هەژماردەکرێت.

وەزیری تەندروستی ئاماری نوێی پەتا مەترسیدارەکە ئاشکرا دەکات
پێشت وەزیری تەندروستی ئاماری نوێی پەتا مەترسیدارەکە ئاشکرا دەکات
وشکەساڵییەکی سەخت چینی گرتووەتەوە
دواتر وشکەساڵییەکی سەخت چینی گرتووەتەوە
ەیوەندیدار