دەربارەی قوربانیکردن داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکرێت



ڕێکخراوێکی پاراستنی ژینگە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی قوربانیکردندا پاشماوە فڕێ نەدەن و دەڵێت، پاراستنی پاک و خاوێنی ئەرکێکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام جەختی لەسەرکردووەتەوە.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە ڕایگەیاند، بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێکە دیاردەیەکی نامۆ دەبینرێت ئەویش فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵەکانە لەسەر شەقام و شۆستە و شوێنە گشتییەکان.

ئەوەشیخستەڕوو کە “بە پێی شەرع و یاسا و ڕێکارە تەندروستییەکان، فڕێدانی پاشماوەکانی قوربانی و هەموو پاشماوەکانی تر سەرپێچی کردنن و زیان بە خەڵک و ژینگە و تەندروستی گشتی دەگەیەنن، ئیتر پابەندبوونت پاداشتی لەسەرە و سەرپێچیشت دڵنیابە گوناهبار دەبیت و سزای لەسەرە”.

دەقی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە…

قوربانیکردن و پاراستنی ژینگە

هاوڵاتیانی بەڕێز، ئەو کەسانەی بەنیازی بەجێهێنانی یەکێک لە دروشمەکانی ئیسلامن ئەویش قوربانی کردنە.

بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێکە دیاردەیەکی نامۆ دەبینرێت ئەویش فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵەکانە لەسەر شەقام و شۆستە و شوێنە گشتییەکان.

گومانی تێدا نیە قوربانی کردن یەکێکە لە ئامانجەکانی ڕازی کردنی خوای گەورە و پاکبونەوەیە لە گوناه و تاوان، کەواتە ئەگەر نییەت لە قوربانی کردن ئەم دوو بنەمایە بێت، ئەوا لە چەندین ئایەت و فەرموودەش، ئیسلام هانمان دەدات، کە پاک و خاوێن بین و زیانمان بۆ خەڵکی تر نەبێت، یەکێک لە بەشەکانی ئیسلام لابردنی ناڕەحەتییە لەسەر ڕێگەی موسوڵمانان، هەروەها، موسوڵمانی تەواو ئەو کەسەیە کە موسوڵمانان لە دەستی بێوەی دەبن، هەروەها، موسوڵمان نابێ زیان بە کەسی تر بگەیەنێت.

کەواتە ئەگەر تۆ خۆت بە یەکێک لە شوێنکەوتوانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەزانی، دەبێ کار و کردەوەکانیشت لەگەڵ فەرمایشتەکانی خوای گەورە و پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت، یەک بگرێتەوە نەک پێچەوانەی ئەوان کاربکەیت و خۆشت بە موسوڵمانی تەواو بزانی.

کەواتە، بە پێی شەرع و یاسا و ڕێکارە تەندروستییەکان، فڕێدانی پاشماوەکانی قوربانی و هەموو پاشماوەکانی تر سەرپێچی کردنن و زیان بە خەڵک و ژینگە و تەندروستی گشتی دەگەیەنن، ئیتر پابەندبوونت پاداشتی لەسەرە و سەرپێچیشت دڵنیابە گوناهبار دەبیت و سزای لەسەرە.

بۆیە داوا لە زانایانی ئیسلامی ئازیز دەکەین، لە وتاری نوێژی جەژن ئەو جۆرە کارانە بە حەرام ناو ببەن و خەڵکی لێ هۆشیار بکەنەوە، کە دڵنیاین ئەوانیش کەمتەرخەمیان نەکردوە لە گەیاندنی هۆشیاری بە موسوڵمانان.

ئێمەش وەکو خەمخۆرێکی ژینگە، سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە پابەند دەبن بە بنەما ئیسلامی و بنەما ئەخلاقییە مرۆڤایەتییەکان، سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین هیچ کات نابنە هۆکاری ئازاردان و بێزارکردنی هاوڵاتیان، هیچ کات بیر لەکارێک ناکەنەوە کە دەبێتە هۆی پیسکردن و شێواندنی ژینگەی کوردستان، کارێک ناکەن ببێتە هۆکاری درووستکردنی مەترسی لەسەر تەندرووستی مرۆڤەکان، کە لە ئێستادا  گومانی بوونی چەندین مەترسی نەخۆشی جۆراو جۆر لە کوردستاندا بوونیان هەیە.

سوپاسی تیمەکانی شارەوانی دەکەین، کە لە ساڵانی پێشوو لە چەندین شوێن حاوییە و شوێنی تایبەتیان دیاری کردبوو  بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پاشماوەکان بکەنە ئەو شوێنانەوە و لە شوێنی نەشیاو فڕێی نەدەن.

بەهیوای بەڕێکردنی ڕۆژانی جەژن و ئەنجامدانی قوربانی کردن، لە ژینگەیەکی خاوێن و تەندرووستدا، ئەویش لە پێناو  ڕەزامەندی خوای گەورە و، ئازار نەدانی بەندەکانی خوا.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

وشکەساڵییەکی سەخت چینی گرتووەتەوە
پێشت وشکەساڵییەکی سەخت چینی گرتووەتەوە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم شارەی کوردستانی گرتەوە
دواتر بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم شارەی کوردستانی گرتەوە
ەیوەندیدار