دەروازەی باشماخ دەربارەی جەژن گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە



لە یەکەم ڕۆژی جەژندا هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێت، بەڵام بۆ هاتووچۆی گەشتیاریی بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم بازرگان و شۆفێران دەکەین کە لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هاتووچۆی بازرگانی و کاروباری گومرگی بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر ڕادەگیرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە هاتووچۆی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە ئەوەشی خستەڕوو کە داخستنە کاتییەکە هاتووچۆی گەشتیاری ناگرێتەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ” ئاگاداری گەشتیاران دەکەین هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت (٢٤) کاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبین و بۆ ساتێکیش ڕاناگیرێت لەڕۆژانی پشوو جەژنەکانیشدا”.

ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و بەشێك لە هاووڵاتییان بۆ بەسەربردنی پشووەکان ڕوو لە سەیرانگەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دەکەن.

سەیرانگای بلکیان لەڕۆژانی جەژندا پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
پێشت سەیرانگای بلکیان لەڕۆژانی جەژندا پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
کەشناسی: خێرایی ڕەشەبا زیاد دەکات
دواتر کەشناسی: خێرایی ڕەشەبا زیاد دەکات
ەیوەندیدار