کەشناسی: خێرایی ڕەشەبا زیاد دەکات



کەشناسی پێشبینی دەکات کە خێرایی ئەو ڕەشەبایەی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە زیاد بکات و سبەینێش پلەی گەرما کەمێك دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێرایی با  ١٥-٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم بۆ سەروو ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای هەرێم.

سەبارەت بە سبەینێش ڕوونیکردەوە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

راشیگەیاند، پلەکانی گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەوەشیخستەڕوو کە خێرایی با ١٠-٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٠ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٣٦ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٧ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٤١ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٨ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٩ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٤٢ پلەى سیلیزى

 

دەروازەی باشماخ دەربارەی جەژن گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە
پێشت دەروازەی باشماخ دەربارەی جەژن گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە
“وەزارەتی کارەبا: “دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
دواتر “وەزارەتی کارەبا: “دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
ەیوەندیدار