سەیرانگای بلکیان لەڕۆژانی جەژندا پێشوازی لە گەشتیاران دەکات



ژینگە پارێزانی کۆمپانیای گەردین هەستان بە هەڵمەتێکی پاککردنەوە و دووبارە ئامادەکردنەوەی سەیرانگای بلکیان هەتا لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا پێشوازی لە گەشتیاران بکات.

سەیرانگای بلکیان یەکێکە لەسەیرانگاکانی سەربەقەزای پێنجوێن و لەوەرزی گەرمادا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران بەمەبەستی حەوانەوە و بەسەربردنی کاتەکانیان ڕووی تێدەکەن.

ژینگەپارێزان باس لەوەشدەکەن ئەوان توانیویانە لەماوەی هەفتەیەکدا گۆڕانکارییەکی زۆر لە سەیرانگاکەدا بکەن و پاکی بکەنەوە و ئامادەی بکەن بۆئەوەی لەڕۆژانی جەژندا پێشوازی لە گەشتیاران بکات، هاوکات داوا لەهاوڵاتیان دەکەن پابەندبن بە پاراستنی سرشتی سەیرانگاکەوە و ژینگەکەی بەپاکو خاوێنی ڕابگرن.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم شارەی کوردستانی گرتەوە
پێشت بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم شارەی کوردستانی گرتەوە
دەروازەی باشماخ دەربارەی جەژن گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە
دواتر دەروازەی باشماخ دەربارەی جەژن گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار