لە دوای کۆرۆناوە ژمارەی نوێژخوێنان لە مەککە و مەدینە گەیشتە بەرزترین ئاست



لە دوای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە مزگەوتی حەڕەم و مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) (حەڕەمەین) نوێژی هەینییان ئەنجامدا، گەیشتە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی سعوودیە SPA، سەرۆکی گشتیی کاروباری حەڕەمەین و ئیمامی مەککە، عەبدولڕەحمان سودەیس، رایگەیاند: “بەوانەی بەمەبەستی ئەنجامدانی حەج هاتوونەتە وڵاتەوە و لەگەڵ ئەوانەی لە حەڕەمەین نوێژ دەکەن، یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە حەڕەمەین نوێژیان کردووە، بەو شێوەیەش لە دوای کۆرۆنا ژمارەی نوێژخوێنان لە حەڕەمەین گەیشتووەتە بەرزترین ئاست”.

 

ئاماژە بەوە کرا کە ئەو ژمارەیە ئەوانەن کە نوێژی هەیینیان ئەنجامداوە.

 

چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ نزیکەی ٢،٤ ملیۆن کەس بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روو لە سعوودیە بکەن.

 

بەپێی داتا فەرمییەکانی سعوودیە، لە کاتی کۆرۆنادا لە ٢٠٢٠دا، لە ناوخۆی وڵاتەکە رێگە بە ١٠ هەزار کەس درابوو حەج ئەنجام بدەن.

 

لە ساڵی ٢٠٢١یشدا ژمارەی ئەو کەسانەی حەجیان کرد گەیشتە ٦٠ هەزار و ساڵی پاریش گەیشتە ٩٠٠ هەزار.

دەرچووانی پزیشکی ددان: چەندین ساڵە ستەممان لێدەکرێت
پێشت دەرچووانی پزیشکی ددان: چەندین ساڵە ستەممان لێدەکرێت
کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا
دواتر کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا
ەیوەندیدار