کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا



کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی وریا شەریفی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراوە.
ڕوونیشیکردەوە، وریا شەریفی کە تەمەنی ٢٧ ساڵە و خەڵکی شاری بانە بووە، سەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتێکدا ئەم کۆڵبەرە خاڵی سنووریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەرباز کردووە و لە گوندی هەنگەژاڵ نزیک بووەتەوە، هێزەکانی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە تەقەیان لێ کردووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٣٦ کۆلبەریش بریندار بوون. شەش کەس لەو کۆڵبەرانە لە سنووری بانە کوژراون.

لە دوای کۆرۆناوە ژمارەی نوێژخوێنان لە مەککە و مەدینە گەیشتە بەرزترین ئاست
پێشت لە دوای کۆرۆناوە ژمارەی نوێژخوێنان لە مەککە و مەدینە گەیشتە بەرزترین ئاست
سەرۆکی شیشان گرووپی ڤاگنەر بە “ناپاک” ناو دەبات
دواتر سەرۆکی شیشان گرووپی ڤاگنەر بە “ناپاک” ناو دەبات
ەیوەندیدار