دەرچووانی پزیشکی ددان: چەندین ساڵە ستەممان لێدەکرێت



دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ددان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر ئەنجامدا و ڕایانگەیاند جیاوازی لە نێوان دەرچووانی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکاندا دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەك لە دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە هەولێر، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، لە کاتی وەرگرتن لە زانکۆ و دامەزراندن و پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، جیاوازی لە نێوان زانکۆ حکومییەکان و ئەهلییەکاندا دەگرێت.

ئەوەشیانخستەڕوو کە کێشەی ئەو جیاوازییە نوێ نییە و داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد، ئەو “نادادپەروەرییە” ڕابگرێت و بە پێجەوانەشەوە، پەنا دەبەنە بەر دادگا.

 

دزیکردن، بەریتانیای هەراسانکردووە
پێشت دزیکردن، بەریتانیای هەراسانکردووە
لە دوای کۆرۆناوە ژمارەی نوێژخوێنان لە مەککە و مەدینە گەیشتە بەرزترین ئاست
دواتر لە دوای کۆرۆناوە ژمارەی نوێژخوێنان لە مەککە و مەدینە گەیشتە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار