بە وێنە، دوو بارهەڵگر لە بازگەی ئاسایش بەیەکیاندادا



پێکدادانی دوو بارهەڵگر لە بازگەی ئاسایشی گەرمیاندا، زیانی ماددی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس بارهەڵگر لە جۆری بەڕاد و گەڵابە، لە ناو خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لە بەردەسوور پێکیاندادا.

ڕوونیشیکردەوە، بارهەڵگرەکان بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتوون و لە ڕووداوەکەشدا زیان بە بارهەڵگرەکان و بازگەکە گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

زانیاری دەربارەی شەڕەتەقەکەی سلێمانی
پێشت زانیاری دەربارەی شەڕەتەقەکەی سلێمانی
ئەمڕۆ ١٨ وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ ١٨ وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن
ەیوەندیدار