زانیاری دەربارەی شەڕەتەقەکەی سلێمانی



لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان دوو هێزی ئەمنیدا ڕوویدا.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نزیك هۆتێل ئەبوسەنای گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، شەڕەتەقە لە نێوان دوو هێزی ئەمنیدا ڕوویدا.

بە پێی زانیارییەکان شەڕەکە لە نێوان ئاسایش و پۆلیسدا بووە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش بە ئاڕاستەی پێچەوانەی شەقام ڕۆیشتووە و لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگری لێکراوە.

تا ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە کە برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

دوای ڕووداوەکەش هێزێکی پۆلیس بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لە شوێنەکە جێگیربوون.

كرملین: سكاڵامان دژی پریگۆژین داده‌خەین
پێشت كرملین: سكاڵامان دژی پریگۆژین داده‌خەین
بە وێنە، دوو بارهەڵگر لە بازگەی ئاسایش بەیەکیاندادا
دواتر بە وێنە، دوو بارهەڵگر لە بازگەی ئاسایش بەیەکیاندادا
ەیوەندیدار