ئەمڕۆ ١٨ وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن



دابەشکردنی مووچەی خێرا دەکرێت بۆ ئەوەی پێش جەژن کۆتایی بێت و ئەمڕۆش ژمارەیەک وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مانگی پێنجی ١٨ وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت.

ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن، بریتین لە:

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێدوایستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، پلاندانان، بارزگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە وگەیاندن لەگەڵ کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

بە وێنە، دوو بارهەڵگر لە بازگەی ئاسایش بەیەکیاندادا
پێشت بە وێنە، دوو بارهەڵگر لە بازگەی ئاسایش بەیەکیاندادا
وەزارەتی كارەبا: مەترسی لەسەر کۆرمۆر دروست بووە و کارەبا کەمدەبێتەوە
دواتر وەزارەتی كارەبا: مەترسی لەسەر کۆرمۆر دروست بووە و کارەبا کەمدەبێتەوە
ەیوەندیدار