عێراق بوو بەخاوەنی فڕۆکەیەکی ناوازە



لەمەراسیمێکدا بەبۆنەی وەرگرتنی یەکەمین فڕۆکەی جۆری دریملاینەری ٧٨٧ی سەربەهێڵی ئاسمانی عێراق کۆمپانیای بۆینگ (NYSE: BA) و هێڵی ئاسمانی عێراق ئاهەنگیان گێڕا. فڕۆکەکە یەکێکە لە کۆی ئەو ١٠ فڕۆکەیەی داواکرابوو بەمەبەستی فراوانکردنی تۆڕی قازانجی دوور مەودا و عێراق زیاتر بەجیهانی دەرەوە دەبەستێتەوە.

وەرگرتنی فڕۆکەکە لەکاتێکدایە ؛ەمانگی شوباتی ئەمساڵدا یەکەم فڕۆکەی ٧٣٧ ماکسی لە کۆمپانیای فڕۆکەوانی وەرگرتووە و تا ئێستا چوار فڕۆکەی ٧٨٧-٨ی ماکسی پێگەیشتووە. ئەوەش لەکاتێکدایە داواى شەش فڕۆکەى ٧٨٧-٨ی ماکس و ١٠ فڕۆکەى ٧٣٧-١٠ی ماکسى ​کردووە،ئەمەش هێڵی ئاسمانی عێراق فراوانتر دەکات.

مەناف عەبدولمونعیم بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، خۆشحاڵی خۆی بە گەیشتنی فڕۆکەکە وەک بەشێک لە هێڵی ئاسمانی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند شانازی دەکەن بە وەرگرتنی فڕۆکەکە چونکە خاوەن تایبەتمەندی و توانایەکی ناوازەیە و هەوڵدەدەن تواناکانیان فراوانتربکەن  و فڕۆکەی باشتر لەپێناو پڕکردنەوەی خواستدا دوبین بکەن هەتا گەشتیارەکانیان هەست بە ئاسوودەیی زیاتر بکەن لەڕووی سەلامەتی و بەرزی کوالیتی فڕۆکەکان.

لای خۆیەوە عومەر عرەیقات، جێگری سەرۆکی فرۆشتن و بەبازاڕکردن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای بۆینگ ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ سەرەتایەکی گەشاوەیە بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی بە وەرگرتنی یەکەمین فڕۆکەی دریملاینەری 787 کە پاڵپشتی دەکات لە بەستنەوەی عێراق بە جیهانەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆینگ بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی خواستی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتر لە تۆڕەکانیدا.

فڕۆکەی دریملاینەری  ٧٨٧-٨  دەتوانێت ٢٤٨ گەشتیار هەڵبگرێت و توانای فڕینی زیاتر لە ١٣ هەزار کیلۆمەترە، هەروەها بەکارهێنانی سووتەمەنی بە ڕێژەی ٢٥٪ کەمترە و دەردانی گازی ژەهراوی بە ڕێژەی ٢٥٪ کەمترە بە بەراورد بە فڕۆکەکانی تر، فڕۆکەکە لەااڵی ٢٠١٣وە خراوەتە بواری خزمەتکردنەوە وڕێژەی زیاتر لە ١٤١ ملیار پاوەند ڕێژەی دەردانی کاربۆنی لەهەوادا کەمکردووەتەوە.

ژێردەریایی تایتان، تەقیوەتەوە
پێشت ژێردەریایی تایتان، تەقیوەتەوە
نرخی نەوت دابەزی
دواتر نرخی نەوت دابەزی
ەیوەندیدار