ژێردەریایی تایتان، تەقیوەتەوە



بەرپرسانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ژێردەریایی تایتان بە شێوەیەکی “کارەساتبار” تەقیوەتەوە.

یەکێک لە بەرپرسانی هێزە دەریاییەکان بە ناوی جۆن ماگەر، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: “پارچەکانی ژێردەریاییەکە ئەوە نیشان دەدەن کە تایتان بەشێوەیەکی کارەساتبار تەقیوەتەوە. هەربۆیە لێکۆڵینەوەکان و گەڕان بە ناوچەکەدا بەردەوامە”.

 

ماوگەر باسی لەوەش کرد کە ژێردەریاییەکە یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەک دوای چوونە ژێردەریا تەقیوەتەوە و رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە کە پەیوەندی لەگەڵ ژێردەریاییەکە پچڕاوە.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە پێیانوایە تەواوی سەرنشینانی ژێردەریاییەکە گیانیان لەدەستداوە و پارچەی ژێردەریاییەکە لە قوڵایی چوار کیلۆمەتر و لە دووری ٤٨٨ مەتر لەو شوێنە دۆزراوەتەوە کە نزیکەی ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا کەشتی بەناوبانی تایتانیکی لێ نوقمبوو.

 

پسپۆڕی بواری ژێردەریایی، پاوڵ هانکین ئەوەی خستەڕوو کە ژێردەریاییەکە بووە بە پێنج پارچەوە و ئەمەش ئەوە “نیشان دەدات کە رووداوەکە چەند ترسناک بووە”.

 

پێشتریش کۆمپانیای “OceanGate Expeditions”ی خاوەنی ژێردەریایی تایتان، لە راگەیندراوێکدا ئەوەی خستبووەڕوو کە “پێیانوایە هەر پێنج سەرنشینەکەی ژێردەریاییەکە گیانیان لەدەستداوە”.

 

ژێردەریایی تایتان کە بۆ گەشتێکی دوو کاتژمێر و نیوی چووبووە ژێر دەریا، دوای یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەک لە چوونە ژێردەریای پەیوەندی بە رادارەوە پچڕا و تەنها لەڕێی ئەو نامانەی لەژێردەریاییەکەوە دەنێردران، رێنمایی دەکرا.

 

بە بڕوای پسپۆڕان، ئۆکسجینی ناو ژێردەریایی تایتان کە رۆژی یەکشەممە ونبوو، کاتژمێر ١٤:٠٠ی دوێنێ (بەکاتی هەولێر) تەواو بووە.

به‌بيابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سەدا ٧٥ ی خاكى عێراق ده‌كات
پێشت به‌بيابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سەدا ٧٥ ی خاكى عێراق ده‌كات
عێراق بوو بەخاوەنی فڕۆکەیەکی ناوازە
دواتر عێراق بوو بەخاوەنی فڕۆکەیەکی ناوازە
ەیوەندیدار