سێ ڕۆژە گوندەکانی گاپیڵۆن بێکارەبان



بەهۆی کێشەی تەکنیکی سێ ڕۆژە گوندەکانی گاپیڵۆن بێ کارەبان، تا ئێستاش کێشەکە نەدۆزراوەتەوە.

ماوەی سێ ڕۆژە لە ناحیەی گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێڕ کارەبا نییە، کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، کێشەی تەکنیکی بووەتە هۆکاری نەمانی کارەبا.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا ماوەی سێ ڕۆژە لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو کێشە تەکنیکیە، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەرچەندە سێ ڕۆژە تیمەکان دەگەڕێن بەڵام هێشتا شوێنێ کێشە تەکنیکیەکە نەدۆزراوەتەوە.

ئەگەر ئەمڕۆ کێشە تەکنیکیەکە نەدۆزرێتەوە، ئەوا لەگەڵ کارەبای ماوەت پەیوەندی دەکەن تا لە ئەگەر بوونی کێشە لە کارەبای ماوەت هەوڵی دۆزینەوەی کێشەکە بدرێت.

کامەران عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەبوونی کارەباوە ١٧ گوندی سنوورەکە بێ کارەبان، هاوکات ماوەی سێ ڕۆژە ئاو لە پڕۆژەکانی ئاوەوە  بەسەر گوندەکاندا دابەشنەکراوە، هاووڵاتیان کێشەی زۆریان بۆ دروستبووە.

 

 

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە
پێشت ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی لێکەوتەکانی پەسەندکردنی بودجە کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی لێکەوتەکانی پەسەندکردنی بودجە کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار