ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە، کە وادەی ئەم وەرزە بە پێی ئەژمێرە فەلەکییەکان ٩٣ ڕۆژ و ١٣ کاتژمێر و ٥٢ خولەک دەخایەنێت.

 

لەم وەرزەدا، درێژی ڕۆژ وردە وردە زیاد دەکات و شەو کەم دەبێتەوە، لە کاتێکدا پێچەوانەکەی لە نیوەگۆی باشووردا ڕوودەدات تاوەکو تیشکی خۆر بە تەواوی ڕاست دەبێتەوە.

 

لە وەرزی هاویندا، درێژی ڕۆژ دەگاتە ئەوپەڕی کات لە نیوەگۆی باکووردا، هەروەها لەم وەرزەدا خۆر ئاوا نابێت لەو شوێنانەی کە دەکەونە ناوچەی بەستەڵەکی باکوور (هێڵی پانی ٣٣ -٦٦ یان زیاتر لە باکوور) و ڕۆژەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت، ئەمەش پێی دەوترێت دیاردەی خۆری نیوەشەو، لە هەمان کاتدا بۆ ئەو شوێنانەی کە لە بەستەڵەکی باشوور هەڵکەوتوون هێڵی(پانی ٣٣ -٦٦ یان زیاتر لە باشوور)، شەو بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر زاڵە و خۆر هەڵنایەت.

تۆمەتبارێک هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو
پێشت تۆمەتبارێک هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو
سێ ڕۆژە گوندەکانی گاپیڵۆن بێکارەبان
دواتر سێ ڕۆژە گوندەکانی گاپیڵۆن بێکارەبان
ەیوەندیدار