ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی لێکەوتەکانی پەسەندکردنی بودجە کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بودجە و تای خوێنبەربوون کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

ڕوونیکردەوە کە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.

لە تەوەری دووەمدا، باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تاکو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە.

تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە تەوەری چوارەمدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێنە ڕوو.

 

سێ ڕۆژە گوندەکانی گاپیڵۆن بێکارەبان
پێشت سێ ڕۆژە گوندەکانی گاپیڵۆن بێکارەبان
٢فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری مۆسکۆ خرانە خوارەوە
دواتر ٢فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری مۆسکۆ خرانە خوارەوە
ەیوەندیدار