بایدن: هەڕەشەکانی پوتین ‘ڕاستەقینە’ن



دوای چەند ڕۆژێک لە ئیدانەکردنی جێگیرکردنی لە بیلاڕوس، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی ڤلادیمێر پوتین، بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی “ڕاستەقینە”ن.

 

بایدن، پاش ڕاگەیاندنی پوتین، کە ڕووسیا یەکەم چەکی ئەتۆمی تاکتیکی خۆی لە بیلاڕووس جێگیر کردووە، ئەم هەوڵەی بە ” نابەرپرسیارانە” ناوبرد.

 

بایدن لە کالیفۆرنیا وتی: کاتێک نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لێرە بووم و وتم نیگەرانم لە وشکبوونەوەی ڕووباری کۆلۆرادۆ، هەمووان وەک شێتێک سەیریان دەکردم، بە هەمان شێوەش سەیریان کردم کاتێک وتم نیگەرانم لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەلایەن پوتینەوە “.

 

لای خۆیەوە ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووسیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە وەرگرتنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی ڕووسی، کە بە وتەی خۆی هەندێکیان سێ ئەوەندە بەهێزترن لەو بۆمبە ئەتۆمیانەی کە ئەمریکا لە ساڵی 1945 دا، لە هێرۆشیما و ناکازاکی بەکاریهێنا.

 

ئەمە یەکەمجارە کە ڕووسیا جبەخانەیەکی لەو شێوەیە – چەکی ئەتۆمی مەیدانی شەڕی مەودای کورتتر و کەمتر بەهێز – بگوازێتەوە دەرەوەی سنوورەکانی لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت.

 

ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، بەنیازی ئەوە نییە هەڵوێستی خۆی لە بارەی چەکی ئەتۆمی ستراتیژی بگۆڕێت لە وەڵامی ئەو هەنگاوەی مۆسکۆدا، هەروەها هیچ ئاماژەیەکی نەبینیوە کە ڕووسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

 

لە مانگی ئایاردا ڕووسیا ڕەخنەکانی بایدنی لە پلانەکەی بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بیلاڕووس ڕەتکردەوە و وتی ئەمریکا دەیان ساڵە ئەم جۆرە چەکە ئەتۆمییە لە ئەوروپا جێگیر دەکات.

 

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و چین بە وردی چاودێری جێگیرکردنی هێزەکانی ڕووسیا دەکەن، هەروەها چەندین جار هۆشدارییان داوە لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە شەڕی ئۆکرایندا.

ئۆکراین سیستمی بەرگری ئاسمانی(SAMP-T)ی وەرگرت
پێشت ئۆکراین سیستمی بەرگری ئاسمانی(SAMP-T)ی وەرگرت
 بۆ زیادبوونی ئەندامێکی نوێ لە “ناتۆ”دا، ئەمریکا فشار لە تورکیا دەکات، تورکیاش لە سوێد
دواتر  بۆ زیادبوونی ئەندامێکی نوێ لە “ناتۆ”دا، ئەمریکا فشار لە تورکیا دەکات، تورکیاش لە سوێد
ەیوەندیدار