ئۆکراین سیستمی بەرگری ئاسمانی(SAMP-T)ی وەرگرت



ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئۆکراین سیستمێکی بەرگریی فەرەنسی-ئیتاڵی لە مەودای مامناوەندی ڕووبەر بۆ ئاسمانی وەرگرتووە و ئێستا بەکاریدەهێنێت، کە ناوی SAMP-Tیە، ئەمەش دوای چوار مانگ لە بەڵێنەکانی پاریس دێت بۆ کیێڤ بە پێدانی ئەو سیستمە.

 

ماکرۆن لە وتارێکدا لە پاریس وتی: “بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەمەوە، کە سیستمی SAMP-T فەرەنسی-ئیتاڵی وەک یەکێک لە دامەزراوەکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی ئەوروپا جێگیرکراوە و ئێستا لە ئۆکراین لەکاردایەو دامەزراوە سەرەکییەکان و ژیانی خەڵک دەپارێزێت “.

 

سیستمی SAMP-T فەرەنسی-ئیتاڵی یارمەتی ئۆکراین دەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی.

 

سەربازێکی فەرەنسی لە مانگی کانوونی دووەمدا لە ڕۆمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەم سیستمە و ڕادار و لانچەرەکانی کە بە هەشت مووشەکی ئەستەر تەیارکراون و مەودای نزیکەی 100 کیلۆمەتریان هەیە، “دەتوانن ڕووبەڕووی مەودای بەرفراوانی هەڕەشەی ئاسمانی ببینەوە، لەوانە هێرشی؛

مووشەکی بالیستیکی کورت مەودا، فڕۆکەی شەڕکەر، هێلیکۆپتەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەنانەت مووشەکی” کروز”.

ماوەی چەند مانگێکە کیێڤ داوای بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی خۆی دەکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە پایزی ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی شەپۆلی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانە گرنگەکانی بووەوە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران .

 

پیاوێك هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوری و هاوسەرەکەی کوشت
پێشت پیاوێك هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوری و هاوسەرەکەی کوشت
بایدن: هەڕەشەکانی پوتین ‘ڕاستەقینە’ن
دواتر بایدن: هەڕەشەکانی پوتین ‘ڕاستەقینە’ن
ەیوەندیدار