بۆ زیادبوونی ئەندامێکی نوێ لە “ناتۆ”دا، ئەمریکا فشار لە تورکیا دەکات، تورکیاش لە سوێد



لە کاتێکدا هەڵوێستە فەرمییەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە هێشتا ئەندامێتی ستۆکهۆڵم لەو هاوپەیمانییە هەڵپەسێردراوە، بەڵام سوید بەشێوەیەکی چڕ کاردەکات لەپێناو قبوڵکردنی ئەندامێتی لە ناتۆ پێش کۆبوونەوەی ساڵانەی ناتۆ لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا لە مانگی تەمموزی داهاتوودا.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە دەڵێت؛ “سوێد هێشتا پاڵپشتی تورکیای بەدەستنەهێناوە بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ”، ئەمە هیواکانی ئەو وڵاتەی لاواز کردووە، کە ڕەنگە بەم زووانە ڕێککەوتنێک بکرێت، بەڵام وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر دووپاتیکردەوە، سوێد دەتوانێت ببێتە ئەندامی ناتۆ هاوشێوەی فینلاند، “ئەگەر ئەو ئەرکانەی کە لە یاداشتە سێ قۆڵییەکاندا تۆمارکراون جێبەجێیان بکات”.

 

فینلاند و سوێد ساڵی ڕابردوو لە دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراین داوایان کردبوو پێکەوە بچنە نێو ناتۆ، بەڵام چارەنووسیان جیابووەوە دوای ئەوەی تورکیا پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی داواکارییەکەی فینلەندی پەسەند کرد، هاوکات ڕەچاوکردنی داواکارییەکەی سوێدی دواخست، ئەمەش دوای ماوەیەکی درێژخایەن لە ناکۆکی لەسەر ئەوەی ئەنقەرە، ستۆکهۆڵم بە پشتیوانی گروپە کوردییەکان دەبینێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا بە هەموو ئاراستەکاندا فشار دەکات بۆ ئەوەی تورکیا ڕازی بکات کە مەلەفی سوێد بۆ هاتنە ناو ناتۆ قبوڵ بکات.

 

سەرەڕای هەندێک پێشکەوتنی ئەم دواییە، بەڵام ناهاوسەنگی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە لایەک  و سیاسەتی ناوخۆیی سوێد لە لایەکی دیکە، پێدەچێت هۆکار بن کە ستۆکهۆڵم بۆ ماوەیەکی زیاتر لە گەیشتن بە ناتۆ دوور بخەنەوە.

 

ناتۆ هەوڵدەدات سوێد بخاتە پاڵ هێڵەکانی فینلاند، پێش کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە لوتکەی ڤیلنیۆس لە ١١ -١٢ی تەمموز.

 

بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناتۆ، سوێد، فینلاند و تورکیا هەفتەی ڕابردوو لە ئەنقەرە کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە گرووپە کوردییەکان.

 

حکومەتی تورکیا سوێد تۆمەتبار دەکات بەوەی کە نەرم و نیانە بەرامبەر ئەو گروپانەی ئەنقەرە “بە مەترسی ئەمنی بۆ سەر وڵاتەکەی ناوی بردوون” لەوانە گروپە کوردییەکان و ئەوانەی پەیوەندییان بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ەوە هەیە.

 

سوێد لە دوای کاندیدبوونی بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆ، دەستووری خۆی هەموارکردەوە و یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەهێزتر کرد، هەروەها بڕیاریدا هاووڵاتییەکی تورکی نیشتەجێی سوێد کە لە ساڵی ٢٠١٣دا بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان لە تورکیا سزا درابوو، ڕادەست بکاتەوە.

 

چاودێران دەڵێن؛ هەر کە یاسای نوێی دژ بە تیرۆر لە مانگی تەمموزی داهاتوو لە سوێد کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تێڕوانینی ئەنقەرە دەگۆڕێت.

لای خۆیەوە جێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە لێدوانێکدا وتویەتی، هەندێک پێشکەوتن بەدیهاتووە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکەی ستۆکهۆڵم لە زووترین کاتدا.

 

لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری پرۆگرامی توێژینەوەی تورکیا لە ئینستیتیوتی واشنتۆن بۆ سیاسەت، سۆنەر کاگاپتای، باوەڕی وایە پەسەندکردنی داواکارییەکەی سوێد لەلایەن تورکیاوە هێشتا “لە مەترسیدایە”، بە ئاماژەدان بە:

-تورکیا سەبارەت بە پەکەکە و گروپە پەیوەندیدارەکان و چالاکییەکانیان بۆ کۆکردنەوەی پارە و تۆڕەکانیان لە سوێد نیگەرانی خۆی هەیە.

-ئەنقەرە چاوەڕێی ئەوە بوو کە یاسای نوێی دژە تیرۆری سوێد بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێش ئەوەی گڵۆپی سەوز بۆ پەیوەستبوونی سوێد لە ناتۆدا هەڵبکات، پێویست بوو گرتنەبەری هەندێک ڕێوشوێنی ببینیایە.

-ئەنقەرە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆندا سوود لەو دۆسیەیە وەردەگرێت، بەو پێیەی دەیەوێت فڕۆکەی ئێف ١٦ لە ئەمریکا بکڕێت، کە تا ئێستا مەلەفێکی لەرزۆکە لە کۆنگرێسدا، هەروەها مامەڵەکردنێک هەیە ئەگەر تورکیا ڕازی بێت ئەوا پەسەندکردنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەش لە ئارادا دەبێت.

بایدن: هەڕەشەکانی پوتین ‘ڕاستەقینە’ن
پێشت بایدن: هەڕەشەکانی پوتین ‘ڕاستەقینە’ن
تۆمەتبارێك لەسەر سکاڵای سێ هاووڵاتی دەستگیركرا
دواتر تۆمەتبارێك لەسەر سکاڵای سێ هاووڵاتی دەستگیركرا
ەیوەندیدار