گەرمای هاوین دەستپێدەكات



سەرەڕای ئەوەی پێشبینییە كەشناسییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، كە بەختە باران و كەشی فێنك تا مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن، بەڵام شارەزایەكی كەشناسی پێی وایە، كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە و گەرمای وەرزی هاوین دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان دەگەنە سەرەتای پلەی چلەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان كەش بە فێنكی ماوەتەوە و بەردەوام شەپۆلی باران بارین ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب: پێویستە فەرمانگەکان خۆیان لەگەڵ سیستەمی تمویل زاتی بگونجێنن
پێشت ئاوات شێخ جەناب: پێویستە فەرمانگەکان خۆیان لەگەڵ سیستەمی تمویل زاتی بگونجێنن
پێدانی دۆلار بە توێژێك بە 132 هەزار دەستپێدەكات
دواتر پێدانی دۆلار بە توێژێك بە 132 هەزار دەستپێدەكات
پەیوەندیدار